نەوا-
دوو تۆمەتبار بەتۆمەتی وەرگرتنی پارەی جەژنانە لەهاوڵاتیان بەناوی كۆمپانیای پاكەرەوە دەستگیركران.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سلێمانی بڵاویكردوەتەوە، پاش ئاگاداربونی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی بەڕێوەبەرایەتیان بەهەستانی دوو كەس لەشاری سلێمانی بەكۆكردنەوەو وەرگرتنی پارەی جەژنانە لەهاوڵاتیان بەناوی كۆمپانیای پاكەرەوەوە، دەستبەجێ مەفرەزەكانیان توانیان دوو تۆمەتبار دەستگیر بكەن و دەستبگیرێت بەسەر ئەو بڕە پارانەدا كە وەرگیرابون.
راشیگەیاندوە، پاش ئەوەی دانیاننا بەئەنجامدانی تاوانەكەدا بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی تایبەتمەند هەردوو تۆمەتباری بەڕەگەز عەرەب راگیران و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.
پۆلیسی سلێمانی بەپێویستیشی زانیوە هاوڵاتیان و دانیشتوانی پارێزگاكە ئاگاداربكەنەوە بۆ رێگرتن لەدوبارەبونەوەی ئەم هەڵسوكەوتە تۆمەتكارییەو بەوریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم بابەتە بكەن و ئاگاداریان بكەنەوە.