نەوا-
لەسەر راسپاردەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق، وەزیری دارایی ئاهەنگێكی لەناو بینای وەزارەتەكەیدا سازكرد.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی وەزارەتی دارایی عیراق، لەسەر راسپاردەی سەرۆك وەزیران و بە چاودێری تەیف سامی وەزیری دارایی لەناو بینای وەزارەتی دارایی بەبۆنەی رۆژی ئەندازیارانی عیراقەوە ئاهەنگێك سازكراوە.
لەو ئاهەنگەدا سادق هوەیدی بەڕێوەبەری گشتی دارایی لە وەزارەتەكە بەناوی تەیف سامیەوە رۆڵی ئەندازیارانی لەبونیاتنانی وەزارەتی داراییدا بەرزنرخاندوە، پاشان قەڵغانی داهێنان بە وەزیری دارایی عیراق و دیاری رێزلێنانیش بەخشرایە ئەندازیارانی وەزارەتەكە.
هەر لەو ئاهەنگەدا رۆڵی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران بەرزنرخێنراوە لە بەرامبەر گرنگیدان بە ئەندازیارانی عیراق.