نەوا-
بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی بەرگریی عێراق دەڵێت، عێراق یەكەم كاروانی هێلیكۆپتەری "كاراكاڵ"ی لە فەرەنسا وەرگرت.
لیوا تەحسین خەفاجی بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند، بەگوێرەی ئەو گرێبەستەی لەگەڵ كۆمپانیای ئیێرپاسی فەرەنسی كردوومانە، تاوەكو سەرەتای ساڵی داهاتوو، 14 هێلیكۆپتەری جەنگی لە جۆری كاراكاڵی فەرەنسی، دەگەنە عێراق."
ئاماژەی بەوەش كرد، تاوەكو مانگی 10، شەش هێلیكۆپتەری دیكە دەگەنە بەغدا، هەشتەكەی دیكەش لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا بەدەستمان دەگات.