نەوا-
میدیای رەسمی ئیسرائیل رایگەیاند، بەهۆی هێرشەكانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل لەسەرەتاوە تائێستا سێ كەس كوژراون و 91 كەسی تریش برینداربوون، نزیكەی 400 هاووڵاتی ئیسرائیلیش ماڵەكانیان چۆڵكردووەكە بەهۆی هێرشەكانی ئێرانەوە خانووەكانیان روخاوە.
ئاشكراشیكرد، لە ئەنجامی هێرشەكانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دوو كەس كوژران و 21 كەسی تریش برینداربوون.
دەسەڵاتدارانی ئێرانیش رایانگەیاندووە، بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران تائێستا لانیكەم 104 كەس كوژران و 376 كەسی تریش برینداربوون كە زۆرینەیان هاووڵاتی مەدەنی بوون.