حدكا: ئەو شەڕەی ئێستا هی گەلانی ئێران نیە

21 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
پارتی دیموكراتی كوردستانی ئێران (حدكا) لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرایكردوە، ‌ئەوەی ئێستا لە ئێران رو دەدات بەرهەمی سیاسەتەكانی كۆماری ئیسلامیە.
پارتی دیموكراتی كوردستانی ئێران لە بەشێكی راگەیەنراوەكەیدا ئاماژەی بەوەكردوە، كۆماری ئیسلامی ئێران بەهۆی ماهیەتی شەڕخوازانەو قەیرانخوڵقێنی خۆی و لەسۆنگەی سیاسەتی شەڕفرۆشی و ناسەقامگیركردنی ئەمنیەتی ناوچەیی و جیهانییەوە، ئەمجارەیان بڵێسەو ئاگری شەڕی هێنایە ناوخۆی وڵاتەكەیەوە.
ئاماژەشیكردوە، حكومەتی ئێران ئامادەی هیچ رێككەوتننامەیەكی نێونەتەوەیی نیە رێز لە سەروەریی سیاسیی وڵاتانی دیكە ناگرێت و خەڵكی ئێرانی وەك قەڵغانێك بۆ بردنەپێشەوەی سیاسەتە هەڵەكانی و دژە‌گەلییەكان بەبارمتە گرتوە، بەرپرسیاری هەمو قەیرانەكانی ئێستاو ئەو دۆخەیە بەسەر وڵاتدا سەپاوە.
 (حدكا) راشیگەیاندوە، ئەو شەڕەی كۆماری ئیسلامی ئێران  هی گەلانی ئێران نیە، بەڵكو شەڕی دەسەڵات بەدەستانی كۆماری ئیسلامیە كە هەتا ئێستا هەمو سامان و دارایی خەڵك و وڵاتی ئێرانیان بۆ مەرامە ئایدۆلۆژییەكانیان بەفیڕۆ داوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group