كەشناسی هەرێم: خێرای با لە سلێمانی زیاد دەكات

5 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
كەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش بەرزدەبنەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە 8-7، ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت و خێرای با لە نێوان(10 – 20) كیلۆمەتر دەبێت لە كاتژمێرێكدا، بەڵام لە بەشێك لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەگاتە سەرووی 25 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا.
ئاماژەی بەوەشكردوە، پلەكانی گەرما بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
لە بارەی كەشوهەوای سبەینێ چوارشەممە9-7، كەشناسی رایگەیاندووە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەكانی گەرماش كەمێك بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمرۆ .
بەرزترینی پلەكانی گەرمای ئەمڕۆی شارەكانی هەرێم:
هەولێر: 40 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 39 پلەی سیلیزی
دهۆك: 39 پلەی سیلیزی
كەركوك: 43 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 40 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 40 پلەی سیلیزی
سۆران: 37 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 27 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 44 پلەی سیلیزی.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group