نەوا-
بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست لەپەرلەمانی كوردستان زانیاری نوێ لەسەر پێشنیارەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی بەغدا ئاشكرا دەكات.
عەلی حەمە ساڵح بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست لە پەرلەمانی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا داوا دەكات هەلی مێژویی لەدەستنەدرێت و رایگەیاندوە، لەگەڵ چەند لایەنێكی پەیوەندیدار بەدواداچونیان كردوە هەرێم لەڕێگای چاودێری داراییەوە نوسراوێكی كردوە تیایدا دەڵێت خۆیان نەوت دەپاڵێون، دوو گرێبەستیان هەیە 40 هەزار بەرمیل بۆ لاناس) و 25 هەزار بەرمیل بۆ كار، بۆیە بەنزینی 450 دیناری و بەرمیلی نەوتی 30 هەزار دیناریان ناوێت، حكومەتی عیراقیش دەڵێت رازین بەڵام بڕی 49 هەزار بەرمیل ببەن بۆ ئەو دوو پاڵاوگەیە، واتە سوتەمەنی سفر دەبێت بۆ خەڵك.
عەلی حەمە ساڵح وتوشیەتی: بۆ موچە عیراق داوای نزیكەی 230 هەزار بەرمیل دەكات و هەر بەرمیلێك دەڵێت 16 دۆلار دەدات بە كۆمپانیاكان و لەماوەی دوو مانگیشدا كۆمپانیایەكی بیانی دێت تێچوی راستەقینەی دابین دەكات، بەڵام دەسەڵاتدارانی هەرێم دەڵێن كۆمپانیاكان بەمە رازی نین، كەواتە نەوتی كوردستان چی تر هی خەڵك نیەو هی ئەم كۆمپانیایانەیەو هەموانی بۆ دەكرێتە قوربانی.
بڕیاردەی رەوتی هەڵوێست ئاشكراشیكردوە، ئەگەر لەچەند رۆژی داهاتودا رێككەوتن نەكرێت و بەم پێداگیریە بەبێ بەدیل، هەمو موچەخۆران دەبنە قوربانی.