لەسەر نرخی نوێی كارەبا لە دادگای فیدراڵی سكاڵایەك تۆمار كرا

21 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
لە دادگای فیدراڵی سكاڵایەكی نوێ لەسەر حكومەتی هەرێم تۆمار كرا بەهۆی دانانی نرخی نوێی كارەبا لەهەرێمی كوردستان.
عومەر گوڵپی ئەندامی خولی پێشوی پەرلەمانی كوردستان بڵاویكردوەتەوە، وەك بەڵێنیاندابو لە دادگای باڵای فیدراڵی لەسەر نرخە نوێیەكانی كارەبای ماڵان داوایەكیان تۆمار كردوە تیایدا داوایانكردوە دادگا بڕیار بدات بە هەڵوەشاندنەوەی ئەو نرخانەی كارەبا كەئەنجومەنی وەزیران بەبڕیارێك چەندین هێندە لەسەر هاوڵاتیانی زیادیكردون ئەمەش پێچەوانەی دەستورو یاسا بەركارەكانە.
گوڵپی وتوشیەتی: هەروەها داوایانكردوە دادگا حكومەت و وەزارەتی كارەبا پابەند بكات بە دابینكردنی كارەبا بەو نرخە حكومیانەی پێشو كە لەڕێنمایی وەزارەتی كارەبادا هاتون، بۆ سەلماندنی داواكەشیان بەڵگەی دەستوری و یاسایی پێویستیان پێشكەش بە دادگا كردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group