نەوا-
كەشناسی هەرێم كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە.
كەشناسی هەرێم رایگەیاند،ئەمڕۆ دوو شەممە 14-07 ئاسمان بەگشتی لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و پلەكانی گەرماش نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ .
سەبارەت بە كەشی سبەینێ سێشەممە15-7 كەشناسی ئاماژەی بەوەدا، ئاسمان نیمچە هەور دەبیت و لەكاتەكانی شەو ئەگەری كەمیك نمە بارانی پچر پچر هەیە لەناوچە سنووریەكانی رۆژهەلات، هەروەها، خێرای باش لەكاتەكانی دوایی نیوەڕۆ تاكو ئێوارە كەمێك چالاك دەبێت بۆ سەروی 30 كم/لە كاتژمێرێكدا بەتایبەتی لەناوچەكانی ناوەراست و رۆژئاوای هەرێم.