وادەی پڕكردنەوەی فۆڕمی ئەلیكترۆنی خۆراك درێژكرایەوە

10 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراك لە سلێمانی دەڵێت، وادەی پڕكردنەوەی فۆڕمی ئەلیكترۆنی خۆراك تا سەرەتای مانگی ئەیلول درێژ كرایەوە.
ئاراس محەمەد بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراك لە سلێمانی ڕایگەیاند: وادەی پڕكردنەوەی فۆڕمی ئەلیكترۆنی خۆراك تا یەكی ئەیلول درێژكرایەوە و هاووڵاتییان دەتوانن تا ئەو وادەیە خۆیان تۆمار بكەن.
لای خۆیەوە كامەران فەتاح، بەڕێوەبەری بازرگانی و خۆراكی سلێمانی ڕایگەیاند: سەبەتەی چوارەمی بەشەخۆراكی هاووڵاتییان دابەشكراوە و دەستیان بە دابەشكردنی سەبەتەی پێنجەمی خۆراك كردووە.
باسی لەوەشكرد، سەبەتەی دووەمی زەیتی بەشەخۆراكیان دابەشكردووە و ڕەوانەی بریكارەكان كراوە بۆ ئەوەی دابەشی سەر هاووڵاتییانی بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group