كەشناسی هەرێم: پلەی گەرما نزمدەبێتەوە و ئەگەری خۆڵبارین هەییە

9 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
كەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، پلەی گەرما چەند پلەیەك نزم دەبێتەوە و ئەگەری خۆڵبارینێكی كەمیش هەییە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە25-8، ئاسمان ساماڵ دەبێت بەگشتی و لە كاتەكانی ئێوارە ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێكی سووك هەیە.
ئەوەشی خستەڕوو كە خێرایی با مامناوەند دەبێت، بەڵام دوای نیوەڕۆ بۆ ماوەیەكی كەم خێرایی با زیاد دەكات، هەروەها، پلەی گەرماش 2-3 پلە نزم دەبێتەوە.
سەبارەت بە كەشی سبەینێ سێشەممە 26-8 كەشناسی ڕوونیكردەوە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە كاتەكانی بەیانی تاوەكو نیوەڕۆ ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێكی سووك هەیە.
پلەی گەرمی پێشبینیكراوەی ناوچە جیاوەزەكانی هەرێم بەم شێوەیە دەبێت:
هەولێر : 42 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 40 پلەی سیلیزی
دهۆك : 39 پلەی سیلیزی
كەركووك : 42 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 40 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 41 پلەی سیلیزی
سۆران : 39 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 31 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 43 پلەی سیلیزی

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group