نێچیرڤان بارزانی: لە ئایندەیەكی نزیكدا بابەتی مووچە چارەسەر دەبێت

9 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەبارەی ڕوداوەكەی لالەزار ڕایگەیاند، ئەوەی ڕویداوە ڕویداوە، بەڵام گرنگترین شت ئەوەیە كە یاسا سەروەر بێت و پڕۆسەكە ڕێڕەوی یاسایی وەربگرێت.
 نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەلێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەنوسان ڕایگەیاند، یەكەمین ئەولەویەتی حكومەتی هەرێم ئێستا ئەوەیە چۆن مەسەلەی موچە چارەسەر بكات، من وایدەبینم لە ئایندەیەكی نزیكدا ئەو بابەتە چارەسەر بكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵی لە دانوستاندان و لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریكا گفتوگۆی كردوە بۆ ئەوەی بەزوترین كات هەناردەی نەوت دەستپێبكاتەوە.
لەبارە ڕوداوەكەی لالەزاریشەوە سەرۆكی هەرێم دەڵێت، پەیامی خۆمان ڕاگەیاندوە و ئەوەی گرنگە هەمو شتەكان بەشێوەیەكی یاسایی بەڕێوەبچێت.
باسی لەوەشكرد، هەمو كێشەیەك چارەسەر دەكرێت و هیچ كێشەیەك نیە چارەسەر نەكرێت، بەڵام دەبێت یاسا ڕێگەخۆی بگرێتەبەر، ئەوەی ڕویداوە ڕویداوە، ئەوەی گرنگە ڕێچكە یاساییەكەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group