نەوا-
پرۆسەی نوێكردنەوەو بەئەلكترۆنیكردنی فۆڕمی خۆراك كۆتاییهات و 86٪ی هاووڵاتیان لەسەرجەم پارێزگاكانی هەرێم فۆڕمیان كردوە بە ئەلكترۆنی.
ئاراس محەمەد بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراكی سلێمانی رایگەیاندوە: تائێستا 86٪ی هاووڵاتیان لەسەرجەم پارێزگاكانی هەرێم فۆڕمی خۆراكەكانیان كردوە بە ئەلكترۆنی كە دەكاتە 4 ملیۆن و 652 هەزارو 283 كەس.
راشیگەیاندوە: ئەو هاوڵاتیانەی پرۆسەكەیان ئەنجامنەداوەو خۆیان تۆمارنەكردوە بەشەخۆراكەكانیان دەبڕدرێت، بەڵام لەكاتی چالاككردنەوەی بەرنامەكەدا دەتوانن خۆیان تۆماربكەن ئەوەش بە مەرج دەبێت و قەرەبوی بەشەخۆراكە فەوتاوەكانیشیان ناكرێتەوە.
بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراكی سلێمانی لێدوانەكەی بۆ سایتی فەرمی یەكێتی داوەو وتویەتی: لەكاتی چالاككردنەوەی بەرنامەكەدا پێویستە هاوڵاتیان بە پارە فۆڕمەكانیان پڕبكەنەوە كە بۆ هەر هاوڵاتییەك 10 هەزارەو بڕی هەزار دیناری زیادەشی خراوەتە سەر بۆ دروستكردنی نەخۆشخانەو خوێندنگە، بەمەش بڕی پارەكە دەبێت بە 11 هەزار دینارو لەڕێگەی كارتی بانكییەوە دەدرێت.