وەزارەتی دارایی هەرێم: مووچەی چەند مانگێكی بەشێك لە فەرمانبەران دابەشدەكرێت

23 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وەزارەتی دارایی رایدەگەیەنێت، مووچەی چەند مانگێكی بەشێك لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست، دابەشدەكرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابوریی حكومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، رۆژی دووشەممە، 8ـی 9 ، مووچەی مانگی حوزەیرانی ساڵی 2025 و مووچەی مانگەكانی تشرینی یەكەم و تشرینی دووەمی ساڵی 2024ـی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەشدەكرێت، كە لەدوای 1ـی 7ـی 2024ـەوە بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی، لەسەر میلاكی دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێم دامەزراون.
ئاماژەی بەوەشداوە، مووچەی ئەو فەرمانبەرانە لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان خەرجدەكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group