وەزارەتی دارایی هەرێم: دەبێت بانكی تی بی ئای وەبەرهێنانی زیاتر بكات

4 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم ریگەیاند، نیگەرانین لەبارەی ئەو زەحمەتییانەی هاتبوونە بەردەم هاوڵاتییانی شاری سلێمانی لەكاتی وەرگرتنی مووچەكانیان بەهۆی دواكەوتنی كارەكانی بانكی بازرگانیی عێراقی (تی بی ئای). 
ئاماژەی بەوەشدا، وەزارەتی دارایی و ئابوری داوا لە بانكی تی بی ئای دەكات، وەك تاكە بانكی حكومیی پرۆژەكە، رێز لە ئەركەكانی گرێبەستەكەی لە چوارچێوەی پرۆژەی هەژماری من بگرێت، ئەمەش دابینكردنی ستافی پێویست و تیمی پێویستی پڕكردنەوەی ئامێرەكانی پارە دەگرێتەوە لە هەرێمی كوردستان بە گشتی، و شاری سلێمانی بەتایبەتی. 
بە مەبەستی چارەسەركردنی ئەم دۆخەی ئێستا، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان داوا لە لقەكانی بانكی تی بی ئای و ستافەكەی دەكات كە زیاتر لە كاتی ئاسایی دەوامەكانیان كاربكەن تاوەكو دڵنیادەبنەوە لەوەی تەواوی هاوڵاتییان بەبێ كێشە دەستییان بە مووچەكانیان دەگات. 
هەروەها، وەزارەتی دارایی دەڵێت، تی بی ئای دەبێت وەبەرهێنانی زیاتر بكات لە ژێرخانەكەی تاوەكو رێگری بكات لە دووبارەبوونەوەی حاڵەتی لەمشێوەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group