سەفین دزەیی: ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم زیانی زیاتر لە 28 ملیار دۆلاری بە عێراق و هەرێم گەیاندوە

19 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم لە ساڵی 2023ـەوە، زیانی زیاتر لە 28 ملیار دۆلاری بە عێراق و هەرێمی كوردستان گەیاندوە.
سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان  لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،هەرێمی كوردستان و كۆمپانیا ئەمەریكییەكان هەوڵەكانیان چڕكردوەتەوە بۆ پەرەپێدانی هاوكاریی هاوبەش لە سەرجەم بوارەكاندا، بە ئامانجی قۆستنەوەی دەرفەتەكانی وەبەرهێنان و دروستكردنی پرۆژەی نوێ.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە (ئازار)ـی 2023ـەوە كە هەناردەی نەوت ڕاگیراوە تا ئێستا، عێراق و هەرێمی كوردستان زیاتر لە 28 ملیار دۆلار زیانیان بەركەوتوە بەهۆی وەستانی هەناردەكردنی نەوتەوە.
سەفین دزەیی باسی لەوەشكرد، گفتوگۆكان بەردەوامن بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم لە زوترین كاتدا و دڵنیاییدان بە كۆمپانیا نەوتییەكان كە شایستە داراییەكانیان وەردەگرن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group