بانكێك لەناو هەژماری مندا نەماو رێنمایی بۆ موچەخۆرانی سەر بەو بانكە بڵاوكرایەوە

1 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
پرۆژەی هەژماری من چەند رێنماییەكی بڵاوكردەوە كە تایبەت بە سودمەندانی بانكی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی (IDB) كە ئێستا لەپڕۆژەكەیاندا نەماوە.
هەژماری من لە راگەیەنراوێكدا رێنمایی ئەو بەشداربوانە دەكات كە خۆیان تۆماركردوە بەڵام كارتی وەرنەگرتوەتەوە، لەم حاڵەتەدا موچەكە هەر وەك پێشتر بە كاش وەردەگرێت تاكو تیمی هەژماری من پڕۆسەی گۆڕینی بانكەكەی بۆ تەواو دەكەن و دواتر ئاگاداری دەكەنەوە لەگۆڕانی بانكەكەو هەنگاوەكانی داهاتوی. 
راشیگەیاندوە، هەندێكی تر لە سودمەندبون خۆیان تۆمار كردوەو كارتی بانكیان وەرگرتوەتەوە، بەڵام تائێستا موچەی لەڕێگەیەوە وەرنەگرتو، لەمبارەدا ئەو موچەخۆرە موچەكەی هەر وەك پێشتر بەكاش وەردەگرێت تاكو كارتە بانكییە نوێیەكەی ئامادە دەبێت و پەیوەندی پێوە دەكرێت كە وەریبگرێتەوەو دواتر موچەكەی دەچێتە سەر هەژمارە بانكییە نوێیەكەی. 
ئاماژەشیكردوە كە كە هەندێكی تر لە موچەخۆران كارتی بانكی وەرگرتوەتەوەو موچەكەی بەشێوەی دیجیتاڵی وەرگرتوە، لەمكاتەدا بەردەوام دەبێت لە وەرگرتنی موچە لەڕێی هەژماری بانكی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی هەتا ئەوكاتەی تیمی هەژماری من پەیوەندی پێوە دەكەن و كارتە نوێیەكەی وەردەگرێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group