روداوی ئاگركەوتنەوەكەی نەوڕۆڵی بەهۆی خەڵوزی نێرگەلەوە بوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بڵاویكردوەتەوە، دوای ئەوەی رۆژی 25/5 روداوێكی ئاگركەوتنەوە لەگوندی كەوتەی ناوچەی نەورۆڵی كەوتەوە، دوای لێكۆڵینەوەكان لەچۆنیەتی دروستبونی ئاگرەكە توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی سیروانی سەربە بەڕێوەبەرایەتیان سێ تۆمەتباری بەڕەگەز عەرەب بەبڕیاری دادوەر دەستگیر بكرێت.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە راشیگەیاندوە، هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە بەهۆی خەڵوزی نێرگەلەوە بوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group