وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی دانیشتنی نائاسایی ئەنجامدەدەن

3 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عیراق بەمەبەستی بەشداریكردن لەدانیشتنی نائاسایی كۆمكاری عەرەبی و رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی گەیشتە دەوحەی پایتەختی قەتەر.
بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی دەرەوەی عیراق، فوئاد حسێن نوێنەرایەتی وڵاتەكەی دەكات لەدانیشتنی نائاسایی وڵاتانی ئەندام لە كۆمكاری عەرەبی و هەروەها رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی كە لە قەتەر سازدەكرێت.
وەزارەتی دەرەوەی عیراق راشیگەیاندوە، وەزیری دەرەوە بەشداری لەو دانیشتنە نائاساییە دەكات كە مەبەست لێی تاوتوێكردنی هێرشی سەر وڵاتی قەتەرو راوێژكردنە بۆ دەربڕینی هەڵوێستێكی هاوبەشی ئەو وڵاتانە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group