نەوا-
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، ئاگر لە قەرەداغ كەوتەوە و لە ئەنجامدا50 دۆنم پووش و پاوان سووتا.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویكردەوە، بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرێك لە سنووری شاخی كەڵۆشی سەر بنكەی سێوسێنان و دواتر تەشەنە سەندنی بەرەو سنووری شاخی قەڵاقایمەز لە سنووری قەرەداغ، بووە هۆی سوتاندنی نزیكەی 50 دۆنم پووش و پاوان و دارستانی سروشتی.
ئاماژەی بەوەشدا، دەستبەجێ مەفرەزیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی قەرەداغ و بنكەی سێوسێان بەسەر پەرشتی بەڕێوەبەری بەشەكەیان گەیشتنە شوێنی ئاگرەكەو توانیان بەماوەی كەمتر لە چوار كاتژمێر، بە هاوكاری لایەنە پەیوەندیدارەكانی سنورەكە و هاووڵاتیانی خۆبەخشی گوندەكان تەواوی ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكەن.