ناوەندی ستراتیژی عیراق هۆشداریدەدات لە دروستبونی كارەساتێكی مرۆیی

4 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
ناوەندی ستراتیژی بۆ مافەكانی مرۆڤ لەعیراق هۆشداریدا لەكەمی ئاو دروستبونی كارەساتێكی مرۆیی لە عیراق.
ناوەندی ستراتیژی بۆ مافەكانی مرۆڤ لەعیراق سەبارەت بە قەیرانی ئاو و وشكەساڵی راگەیەنراوێكی بڵاوكردوەوە لە بەشێكیدا هاتوە، عیراق روبەڕوی كارەساتێكی مرۆیی دەبێتەوە ئەویش بەهۆی قەیرانی ئاو و زیادبونی ئەو روداوانەی كاریگەرییان لەسەر ژێرخانی ئابوری و هاوڵاتیان هەیە، ئەم كێشانەش بەبێ چارەسەر ماونەتەوە.
ناوەندە ستراتیژییەكە ئاماژەی بەوەشكردوە، دوبارەبونەوەی روداوە دڵتەزێنەكان، لەوانەش ئاگركەوتنەوە لەنەخۆشخانەو بازاڕەكان، خراپ بەڕێوەبردنی قەیرانەكانی ژینگەو كەشوهەوا مەترسین بۆ سەر مافە سەرەتاییەكانی مرۆڤ بەتایبەتی مافی ژیان، هەروەها پلان و رێكارەكان لاوازن ئەمەش بەشدارە لەمەترسی خستنە سەر ژیانی هاوڵاتیان.
ناوەندەكە داواشی لەحكومەتی عیراق و پەرلەمان كردوە هۆشداری رابگەیەنن و ستراتیژییەكی نیشتمانی گشتگیر بۆ روبەڕوبونەوەی كاریگەرییەكانی وشكەساڵی و روبەڕوبونەوەی مەترسییەكان دابڕێژن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group