بڕیار درا پەنجە ماسییەكانی دوكان رزگار بكرێن

15 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
لە بەدواداچونێكدا بۆ گرفتێكی ژینگەیی دەركەوتوە بەهۆی كەمبونەوەی ئاوەوە لە دوكان ژمارەیەك پەنجە ماسی ژیانیان كەوتوەتە مەترسیەوە.
قائیمقامیەتی دوكان بڵاویكردوەتەوە، دوای بڵاوكردنەوەی چەند وێنەیەكی جوڵاوی سەرچاوەی ئاوی تابین كە بەهۆی كەمبونەوەی سەرچاوەكانی ئاو پەنجە ماسییەكانی سەرچاوەكە بەشێكیان لەناوچون و مەترسی زیاتریان لەسەرە، سیروان سەرحەد قائیمقامی دوكان و شاندێكی یاوەری سەردانی سەرچاوەی تابینیان كردوە بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست.
لەوبارەیەشەوە قائیمقامی دوكان رایگەیاندوە: بۆیان دەركەوتوە جگە لەكەمبونەوەی ئاستی ئاو هاوكات دو سەرچاوەی هەڵقوڵینی ئاو لەناوچەكە هەیە بەجۆرێك سەرچاوەیەكیان ئاوی شیرینەو سەرچاوەكەی دوەم بەهۆی وشكەساڵی و كەمی ئاوەوە وەك گەڕاوی لێهاتوە رێژەی ئۆكسجین تیایدا كەمبوەتەوەو مادەی كبریتیی زیادبوە، ئەمەش بوەتە هۆكاری مەترسی لەسەر ژیانی ماسییەكان و لەناویان دەبات.
سیروان سەرحەد راشیگەیاندوە كە بەرپرسانی كشتوكاڵ و هۆبەی پەنجەماسی راسپاردوە هەنگاوی پێویست بگرنەبەر لە یەكەم هەنگاویشدا پەنجە ماسییەكان بگوازنەوە بۆ سەرچاوەی ئاوی شیرین تا پارێزگاری لە مانەوەیان بكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group