دەیان داواكراو لە رەقەو رۆژئاوای دێرەزۆر دەستگیركران

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
دەیان داواكراو بەتۆمەتی تیرۆر، تاوانی رێكخراو و بازرگانیكردن بە مادە هۆشبەرەكان لەشاری رەقەو رۆژئاوای دێرەزۆر دەستگیركران.
فەرماندەیی گشتی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی رۆژئاوای كوردستان سەبارەت بە دەستگیركردنی تۆمەتباران لەڕەقەو رۆژئاوای دێرەزۆر راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو لەبەشێكیدا هاتوە، لە باكورو رۆژهەڵاتی سوریاو بەئامانجی بەهێزكردنی ئاسایش و سەقامگیری و بەدواداچونی داواكراون هێزە تایبەتەكانیان لە چەند رۆژی رابردودا هەڵمەتی ئەمنیی فراوانیان لە هەردو شاری رەقەو رۆژئاوای دێرەزۆر ئەنجامداوە.
راشیگەیاندوە، لە ئۆپراسیۆنەكەدا 61 داواكراو كە تێوەگلاون لەتاوانەكانی تیرۆر، تاوان و بازرگانیكردن و بڵاوكردنەوەی مادە هۆشبەرەكان دەستگیركراون، هەروەها دەست بەسەر بڕێك چەك و تەقەمەنی گیراوە، ئەنجامی ئەم هەڵمەتانە وەك رێگریكردن بوە بۆ هەمو ئەو كەسانەی كە هەوڵی تێكدانی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەكانیان دەدەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group