نەوا-
وەزیری سامانە سروشتییەكان رایگەیاند، بەمنزیكانە ئاستەنگەكانی بەردەم هەناردەكردنەوەی نەوت چارەسەر دەكرێن
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم، كەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەكان لەگەڵ لیوجیون كونسوڵی گشتیی كۆماری میللی چین لە هەرێمی كوردستان كۆبوەتەوە.
لە كۆبونەوەكەدا نزیكبونەوەی گەیشتن بەچارەسەری دۆسێی نەوتی نێوان عیراق و هەرێمی كوردستان بەرز نرخێنراوەو شاندی چین ئامادەیی وڵاتەكەیانی بۆ پاڵپشتیكردنی هەنگاوەكان دوپاتكردوەتەوە.
هەر لە راگەیەنراوەكەدا هاتوە كە وەزیری سامانە سروشتییەكان ئاماژەی بەچارەسەركردنی كێشەو ئاستەنگەكانی بەردەم هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم كردوە كە بەمنزیكانە رو لە چارەسەركردن دەكات، هەروەها وەبەرهێنان و كارو پرۆژە و چالاكیی وڵاتی چینیشی لە هەرێمی كوردستان بەرزنرخاندوە.