نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەو بازرگانانەی بەمادەی هۆشبەرەوە لە سعودیە دەستگیر كراون هاوڵاتی هەرێمی كوردستان نین.
بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردوەتەوە، ئەو چەند كەسەی لە سعودیە دەستگیر كراون بەتۆمەتی بردنی مادەی هۆشبەر هاوڵاتی و عومرەكاری هەرێمی كوردستان نین و خەڵكی پارێزگاكانی دیكەی عیراقن.
راشیگەیاندوە، سەرجەم كۆمپانیاكانی حەج و عومرەو خاوەن كۆمپانیاكان بەوپەڕی رێزەوە پابەندن بە رێنماییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی و هەرێمی كوردستان نە لە نزیك نە دور پەیوەندی بەو پرسەوە نییەو ئەگەر بەهەر جۆرێك ناوی پارێزگایەكی هەرێمی كوردستانیش بهێنرێت هیچ بنەمایەكی نیە دورە لەڕاستییەوە.
بەڕێوەبەرایەتییەكە باسی لەوەشكردوە، ئەو كەسانەی لە شاری مەدینە دەستگیر كراون وێنەكانیان لەمیدیا سعودی و جیهانییەكان بڵاوكراونەتەوە ئاماژەیەكی رونە كە ئەمانە دانیشتوی كام شوێن و كام ناوچەن.