ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز: هیچ ئاماژەیەك بۆ كۆتایی هاتنی شەڕی ئۆكرانیا نییە

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان دەڵَێت، سەرەڕای دیدارەكەی سەرۆكی ئەمەریكا و سەرۆكی ڕووسیا، ئەگەری كۆتایی هاتنی خێرای كێشەكانی ئۆكرانیا نییە.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، گەشبین نیم بە پێشكەوتن  لە پرۆسەی ئاشتی لە ئۆكرانیا، ڕوونیشی كردەوە، هەڵوێستەكانی كیێڤ و مۆسكۆ تا ڕادەیەكی زۆر دژبەیەكی ماونەتەوە، گۆتێرێز وتیشی، ترسم هەیە بۆ ماوەیەكی زیاتر ئەم شەڕە بەردەوام بێت.
ئەمە لە كاتێكدایە دۆناڵد ترەمپ پێشتر ڕایگەیاندبوو، دەبێت دانوستانەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی ئۆكرانیا خۆی بەڕێوەی ببات، ئەمەش بە لەبەرچاوگرتنی "ئاستی زۆر بەرزی دوژمنایەتی نێوان ڤلادیمێر پوتن، سەرۆكی ڕووسیا و ڤلادیمێر زێلێنسكی، سەرۆكی ئۆكرانیا".

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group