قوباد تاڵەبانی: وڵات بە هاتن و نەهاتنی موچە ناچێت بەڕێوە

2 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە دیداری مێری رایگەیاند، پێویستە پەیوەندیان لەگەڵ بەغدا لەسەر بنەمای دەستور بێت و ئەوێ شوێنی بەدەستهێنانی مافەكانی خەڵكی كوردستانە، قوڵایی ستراتیجی هەرێمی كوردستانیش لەبەغدایە، بۆیە پێویستە پەیوەندییەكی دامەزراوەیی و دور لە میزاجیان لەگەڵ بەغدا هەبێت.
لەبەشێكی تری قسەكانیدا قوباد تاڵەبانی وتیشی:  كارەساتە وڵاتێكی نەوتیی یاسای نەوت و گازی نەبێت، هەروەها گرفتی موچەو كێشەی دارایی لەگەڵ بەغدا هاوڵاتیانی ماندو كردوە وڵات بە هاتن و نەهاتنی موچە ناچێت بەڕێوە دەبێت دڵەڕاوكێی هاتنی موچە كۆتایی بێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group