سەنتەری تایبەت بەپشكنینی پێشوەختەی شێرپەنجەی مەمك كرایەوە

21 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەبۆنەی رۆژی جیهانی بەرەنگاربونەوەی شێرپەنجەی مەمك، دلۆڤان محەمەد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر رایگەیاند، سەنتەری تایبەت بە پشكنینی پێشوەختەی شێرپەنجەی مەمكیان كردوەتەوە، پشكنینەكە لەلایەن 13 پزیشكی پسپۆڕەوە بۆ هاووڵاتیان ئەنجامدەدرێت.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر راشیگەیاند، بەمەبەستی هۆشیاریی و بەئاگابونی پێشوەختەی هاوڵاتیان، وەزارەتی تەندروستی لەڕێگەی تیمە گەڕۆكەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە دەرەوەی نەخۆشخانە پشكنین و سۆنار بۆ ئەو كەسانە ئەنجامدەدەن كە دەیانەوێت لە دۆخی تەندروستی خۆیان دڵنیابن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group