"لەهەڵبژاردندا لایەنە دەستڕۆیشتوەكان یاری بەئامێری ئەلكترۆنی دەكەن"

21 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەسەرپەرشتی عیرفان عەلی عەبدولعەزیز رابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامیی ئەنجومەنی شورای بزوتنەوەكە كۆبوەوەو لە راگەیەنراوێكدا هۆكاری بەشدارینەكردنیانی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكراكردو رایگەیاندوە، شێوازی پرۆسەی هەڵبژاردن لە عیراق و كوردستانیش گومانی زۆری خراوەتەسەر بەهۆی تەكنیكی هەڵبژاردن و بەكارهێنانی ئامێری ئەلكترۆنی كە لایەنە دەستڕۆیشتوەكان لە بەرژەوەندی خۆیان یاری پێدەكەن، هەروەها یاسای سانتلیگۆ مشتومڕی زۆری لەسەرەو لە بەرژەوەندی هێزە باڵادەستەكانە، بێهەڵوێستی و دەستەپاچەیی نوێنەران و بەرپرسانی كوردیش لە بەغدا كاریگەری ئەو تۆیان نەبوە لەسەر كێشە چارەنوسازەكانی كوردستان و بەتایبەت ماف و شایستە داراییەكانی خەڵكی كوردستان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group