نەوا-
ئامانج ڕەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران ڕایگەیاند، ئەوەی بە ئەوان گەیشتووە وابڕیارە لە هەفتەی داهاتوو بەگوێرەی ئەو گفتوگۆیانەی لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق كراوە بڕیاری لەسەر بدرێت.
ئەمەش لە كاتێكدایە بە گوێرەی زانیاریەكان وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان 120 ملیار دینارەكەی داهاتی ناوخۆی ئامادە كردووە و بڕیارە هەفتەی داهاتوو بۆ بەغدای بنێرێت.
لای خۆشیەوە كەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەكان بە وەكالەت ڕایاگەیاند، ڕێژەی 65% ئەو مووچەی حكومەتی عێراق دەیداتە هەرێمی كوردستان، لە داهاتی نەوتی هەرێم پێكهاتووە.
ئەوەشی خستەڕوو كە بەشێك لە داهاتی فرۆشتنی نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە بۆ حكومەتی عێراق دەچێت، كە پێشتر بۆ هەرێم بووە، هاوكات داهاتی بەشی كۆمپانیاكانی دیكە دەچێتە هەژمارێكی تایبەت و لە كۆتایی مانگ بە ڕەزامەندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، كۆمپانیاكانی بوارەی نەوت پشكی خۆیان دەبەن.