نەوا-
وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم دەڵێت، زیاتر لە 50هەزار خوێندكار فۆڕمی زانكۆلاینیان پڕ كردووەتەوە، ئاماژەی بەوەشدا، لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەنجامی زانكۆلاین رادەگەیەنرێت.
وەزارەتی خوێندنی باڵا باسی لەوەشكرد، تاوەكو ئێستا لیژنەكان كار لەسەر ناوەكانی زانكۆلاین دەكەن و هەوڵ دەدەن بە زووترین كات كارەكان تەواو بكەن.
وەزارەتەكە وتیشی دوای تەواوبوونی وردبینیەكان لە چەند رۆژی داهاتوو ئەنجامەكان رادەگەیەنن.
ئەمە لە كاتێكدایە، رۆژی دووی ئەم مانگە پڕكردنەوەی فۆڕمی زانكۆلاین بۆ دەرچوای پۆلی 12 كۆتایی هات و تەنها ئەنجامەكانی زانكۆلاین ماوە.