كەشناسی هەرێم: پلەی گەرما دادەبەزێت و خۆڵبارین دەستپێدەكات

1 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
كەشناسی هەرێمی كوردستان پێشبینی دەكات پلەی گەرما دابەزێت و بە هۆی خۆڵبارینیشەوە مەودای بینی لە هەندێك ناوچە كەم دەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە9-10، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵ لە كەشدا.
ڕوونیشیكردەوە كە لە كاتەكانی ئێوارە و شەودا لە پارێزگای كەركووك و ناوچەكانی گەرمیان و بەشێكی پارێزگای هەولێر ڕێژەی خۆڵ بارین زیاتر دەبێت و پلەی گەرماش 1-2 پلە نزم دەبێتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو كە مەودای بینین لە نێوان 7 – 9 كیلۆمەتر دەبێت و لەو ناوچانەی ڕێژەی خۆڵبارینی زۆرە بۆ 4 – 6 كیلۆمەتر دادەبەزێت.
سەبارەت بە كەشی سبەینێ هەینیش 10-10 كەشناسی ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و گەرماش 2-4 پلە نزمتر دەبێتەوە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 30 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 29 پلەی سیلیزی
دهۆك : 29 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 31 پلەی سیلیزی
ئامێدی : 26 پلەی سیلیزی
ئاكرێ : 31 پلەی سیلیزی
كەركووك : 33 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 29 پلەی سیلیزی
سۆران : 30 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 34 پلەی سیلیزی

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group