نێچیرڤان بارزانی و فیدان قەیرانی ئاویان تاوتوێكرد

21 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا لە ئەنقەرە كۆبونەوەو هەردوولا جەختیان لە خواستی دوولایەنە بۆ برەودان بە پەیوەندییەكانی توركیا لەگەڵ عیراق و هەرێمی كوردستاندا كردەوە، هەروەها دەربارەی چۆنیەتیی فراوانكردنی بوارەكانی هاریكاریی هاوبەش بیروڕایان گۆڕیوەتەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی سەرۆكایەتی هەرێم تەوەرێكی دیكەی كۆبونەوەكەدا باسكردن بوە لەپرسی ئاو لەنێوان توركیاو عیراقدا لەوبارەیەوە نێچیرڤان بارزانی داكۆكی لە پێویستی هەماهەنگی نێوان عیراق و توركیا كردوەتەوە بەشێوەیەك كە بەڕێوەبردنی ئاو پێداویستییەكانی هەردولا دابین بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group