نەوا-
لەهۆڵی مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە رێوڕەسمی پێنجەمین دیداری هەورامانناسی دەستیپێكرد كە ژمارەیەكی بەرچاو لە توێژەران و هەورامانناسانی باشورو رۆژهەڵاتی كوردستان و كەسایەتییە ئەكادیمی و رۆشنبیرییەكانی سنورەكە تیایدا ئامادەبون.
لە دیداری هەورامانناسیدا نوخشە ناسح پارێزگاری هەڵەبجە رایگەیاند، هەورامان تەنها جوگرافیایەك نیە، بەڵكو دڵێكی زیندوی شارستانیەتێكی دێرینە كە توانیویەتی بە درێژایی سەدەكان رەسەنایەتی و زمان و كلتوری خۆی بپارێزێت، ئەركی هەموانە لەڕێگەی توێژینەوەی زانستییەوە ئەم كەلەپورە دەوڵەمەندە بپشكنن و بە نەوەكانی نوێی بناسێنن.
هەر لەمیانی دیدارەكەدا چەندین توێژینەوەی زانستی دەربارەی مێژو، زمان و كلتوری دەوڵەمەندی هەورامان پێشكەش كران.