نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی وەرزش بڵاویكردەوە، لە رۆژی جیهانی بەساڵاچواندا لەشاری هەولێر لە رێوڕەسمێكدا هۆڵێكی وەرزشی و هەروەها بنكەیەكی تەندروستی لە خانەی بەساڵاچوانی هەولێر كرایەوە.
ئاماژەشیكردوە، لەبۆنەكەدا ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرو سەردار ئیسماعیل بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش خەڵات و رێزلێنانیان پێشكەش بە ژمارەیەك كەسایەتی كردوە كە هاوكار و پاڵپشتی خانەی بەساڵاچوانی هەولێر بون و بەردەوام هاوكارییان پێشكەش كردون.