نەوا-
بریارە ئەمڕۆ، ئەنجومەنی وەزیران هەرێمی كوردستان كۆبێتەوە و تاوتوێی پرسی موچە نەدراوەكانی ئەمساڵ دەكات.
بەپێی راگەیەنراوێكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەی ئاساییی خۆی ئەنجامدەدات.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا گفتو گۆ لەبارەی دەرئەنجامی پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندنی بارودۆخی دارایی هەرێم دەكات كە لەماوەی پێشوودا ئەنجامدراوە لە لایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری ئەنجامدراوە.
ئاماژە بەوەشدراوە، لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی بەدواداچوونی ئەنجومەنی وەزیران بۆ خەرجكردنی مووچە نەدراوەكانی ساڵی 2025 دەكرێت.