نەوا-
نزیكەی دوو هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەرانی سنووری هەولێردا دابەش دەكرێن و سەرۆكی شارەوانیش دەڵێت زەوییەكان بە پێی ماستەرپلان دیاریكراون.
بە پێی ڕاگەیەندراوێكی بەرێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی هەولێر، ئەمرۆ پێنجشەممە نزیكەی دوو هەزار پارچە زەوی، لە سنوری سەرۆكایەتی شارەوانی ڕزگاری، بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەكرێن.
لای خۆشیەوە كارزان هادی سەرۆكی شارەوانیی هەولێر ڕایگەیاند، لەم قۆناغەدا 43 هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشدەكرێت.
ئاماژەی بەوەشدا، تا ئێستا بە دوو قۆناغ 17 هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشكراوە و كۆی گشتی ئەو فەرمانبەرانەی مافی وەرگرتنی زەوییان هەیە 60 هەزار فەرمانبەرن.
ئەوەشی خستەڕوو كە شوێنی زەوییەكان بەپێی ماستەرپلانی شاری هەولێر دیاریكراوە، كە دەكەوێتە سەر ڕێگای سەرەكیی دهۆك، لە ناوچەكانی ئاشۆكان و دارەبەن.