وادەی گرێبەستی كۆمپانیاكانی حەج و عومرە درێژ كرایەوە

7 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بڕیاربو رۆژی 15/10 دوا وادە بێت بۆ ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیاكانی حەج و عومرە بەمەبەستی رێكخستنی گەشتی عومرە بۆ هاوڵاتیان، بەڵام بەهۆی ئەوەی هەندێكیان مامەڵەكانیان تەواو نەكردوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی كوردستان وادەی گرێبەستی كۆمپانیاكانی بۆ یەك مانگی دیكە درێژ كردەوە.
لەبەیاننامەیەكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە ئاگاداری هەمو ئەو كۆمپانیایانەشی كردوەتەوە كە تائێستا مامەڵەكانیان تەواو نەكردوە بە زوترینكات دەست بە تەواوكردنی مامەڵەكانیان بكەن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە ئاشكراشیكردوە، تائێستا لەكۆی 405 كۆمپانیای حەج و عومرە لە هەرێمی كوردستان 242 كۆمپانیا گرێبەستیان ئەنجامداوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group