یەكەم پڕۆژەی هاوبەشی دەستە خوشكی هەردو پارێزگای هەولێرو ناشڤێڵد ئەنجامدەدرێت

6 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
لە هەولێر گرێبەستی دروستكردنی كارتی ئەلكترۆنی دابەشكردنی سوتەمەنی  راگەیەنراو لەوبارەیەوە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، ئەو پرۆژە خزمەتگوزاریە گشتییە وەك یەكەمین پڕۆژەی رێككەوتنی هاوبەشی هەماهەنگی و هاوكاری دەستە خوشكی نێوان پارێزگای هەولێرو پارێزگای ناشڤێڵدە كە ئەنجام دەدرێت.  
وتیشی: پرۆژەی دروستكردنی كارتی ئەلكترۆنی بۆ دابەشكردنی سوتەمەنی نەوت و گاز خزمەتگوزارییەكی گشتییە بۆ هاوڵاتیان و مافی هەمو تاكێك بە یەكسانی دەپارێزێت، هەروەها رێگر دەبێت لە دروستبونی هەر كێشەو قەیرانێكی سوتەمەنی.
پارێزگاری هەولێر راشیگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتودا دەست بە دروستكردنی ئەو كارتانە دەكرێت و لەقۆناغی یەكەمدا 450 هەزار هاوڵاتی سودمەند دەبن، چاوەروانیش دەكرێت 50 هەزار هاوڵاتی خەڵكی ناوچە كوردستانیەكانی دەروەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان و بەشێكیش لەو ئاوارانەی لەهەرێمی كوردستانن سودمەند دەبن. 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group