كەشناسی: لە سبەینێوە تاوەباران و هەورە بروسكە دەستپێدەكات

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
كەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، لە سبەینێوە تاوەباران و هەورە بروسكە دەستپێدەكات و پلەكانی گەرماش ڕوو لە نزمبوونەوە دەكەن.
بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە20-10، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەناوچە شاخاوییە سنووریەكانی باكوور نیمچە هەور دەبێت.
باسی لەوەشكردووە: پلەكانی گەرما كەمێك نزم دەبێتەوە بە دوو بۆ سێ پلە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
كەشناسی هەرێم ئاشكراشیكرد: سبەینێ سێشەممە21-10، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەناوچە شاخاویییەكان هەوری تەواو دەبێت، لەگەل ئەگەری بەرزبوونەوەی كەمێك تۆز و خۆڵ زیاتر لەناوچەكانی باشووری هەرێم، هەروەها لەكاتەكانی بەیانی زوو نمەباران لەناوچە سنووریەكانی باكوور (پارێزگای دهۆك) دەست پێدەكات پاشان كاریەگەری درێژ دەبێتەوە بۆ زۆربەی ناوچەكانی تری هەرێم.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 28 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 27 پلەی سیلیزی
دهۆك: 26 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 26 پلەی سیلیزی
ئامێدی: 21 پلەی سیلیزی
ئاكرێ: 26 پلەی سیلیزی
كەركوك: 30 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 29 پلەی سیلیزی
سۆران: 24 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 32 پلەی سیلیزی

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group