لە سلێمانی بەبڕی زیاتر لە 185 ملیۆن دینار پرۆژەیەكی گرنگی كارەبا جێبەجێ دەكرێت

4 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، پرۆژەیەكی نوێی خزمەتگوزاریی كارەبا بە بڕی زیاتر لە 185 ملیۆن دینار جێبەجێ دەكرێت، بودجەی پرۆژەكەش لەسەر داهاتی %8ـی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی-ڕۆژهەڵات دابین كراوە.
ئاماژەی بەوەشدا، پرۆژەكە بریتیە لە گەیاندنی تۆڕی كارەبا و دانانی وێستگەیەكی گۆڕەڕ (محاویلە) بۆ گوندی "ئاڵەك" لە ناحیەی چوارتا لەگەڵ ڕاكێشانی هێڵی كارەبا و دانانی دوو وێستگەی گۆڕەڕ بۆ گەڕەكی "قڕگەی 2".
باسی لەوەشكرد، بودجەی تەرخانكراو 185 ملیۆن و 201 هەزار دینارە، وە لایەنی سەرپەرشتیاریش بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی- ڕۆژهەڵات دەبێت، هەروەها كۆمپانیای جێبەجێكاریش كۆمپانیای "بەركێوە" و بڕیارە لە ماوەی 90 ڕۆژدا پرۆژەكە تەواو بكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group