نەوا-
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە كۆبونەوەیەكی تایبەت بە باشتركردنی خزمەتگوزاریەكان و رێگیریكردن لە زیادەڕۆیی رایگەیاندوە، پێویستە دامودەزگاكان كاری هاوبەش بكەن بۆ كۆتایهێنان بەسەرپێچیەكان و رێگیریكردن لەو هەڵپەرستانەی كە دۆخ و كاتێكی تایبەت بۆ مەرامەكانیان دەقۆزنەوە، هەروەها بەهەمو لایەكیش بەگوێرەی یاساو رێنماییەكان رێكارەكانی تایبەت بەپرسی یاسا شكێنی بگرنەبەر.
هەر لەو كۆبونەوەیەدا پارێزگاری هەولێر رایگەیاندوە، پشتێنەی سەوزایی پرۆژەیەكی نیشتمانی حكومەتی كوردستانە پێویستە دامودەزگا پەیوەندارەكان هاوكاربن لەسەر راییكردنی كاروبارە یاساییەكان و ئەنجامدانی ئەركەكانیان.