فەرمانی وزاریی بۆ پشوی ناوەندەكانی خوێندن لەهەرێم دەركرا

4 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان فەرمانێكی وزاریی دەركرد تیایدا بڕیاریدا ئەو ناوەندانەی خوێندن كە دەبنە بنكەی هەڵبژاردن، لە رۆژی 6/11 رادەستی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراقی بكەن و لەو بەروارەشەوە تاوەكو 11/11 دەوامی سەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی حكومی و ناحكومی و نێودەوڵەتییەكان  پشوی فەرمی دەبێت.
هەر لە فەرمانەكەی وەزارەتی پەروەردەدا راشگەیەنراوە، رۆژی چوارشەممە 12/11 دەوام دەستپێدەكاتەوەو كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنیش ئاگادار كراوەتەوە كە قوتابخانەكان وەك ئەوەی وەریانگرتوە رادەستی بكەنەوە.



شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group