نەوا-
قائیمقامیەتی دوكان ئاشكرایكردوە، لەچەند رۆژی رابردودا لەلایەن چەند تانكەرێكەوە رۆنی رەش رژێنرابوە یەكێك لە چەمەكانی سنوری دوكان كە لەكاتی دروستبونی لافاودا ئاوەكەی دەڕژێتە زێی دوكانەوە بەمەش جگە لەپیسبونی ژینگە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی بەشێكی زۆری هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی پیس دەكات.
راشیگەیاندوە، سیروان سەرحەد قائیمقامی دوكان سەردانی شوێنەكەی كردوە هێزەكانی ئاسایش راسپێردران بەدواداچونی جدی بكەن بۆ دەستگیركردنی بكەرانی، بڕیاریشدرا لەلایەن تیمیكی تایبەتەوە كۆی ئەو پاشماوەیە بە خۆڵ دابپۆشرێت و دوای هەڵمژینی پاك بكرێتەوەو بگوازرێتەوە بۆ شوێنیكی گونجاو.