نەوا-
نوسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڵاویكردەوە، سەرۆك وەزیران راسپاردەیكردوە لە رۆژی 1/11 گەشتە ئاسمانییە ناوخۆییەكانی فڕۆكەخانەی موسڵ بەئاڕاستەی سەرجەم فڕۆكەخانەكانی تری عیراق دەستپێبكات تاكو دۆسیەی ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیای تایبەتمەند یەكلایی دەبێتەوە.
راشیگەیاندوە، لەئێستادا داواكارییەكانی فڕۆكەخانەكەو مۆڵەتی كاركردنی لەلایەن دەسەڵاتی فڕِۆكەوانیەوە تەواو دەكرێت و بەشێوەیەكی كاتی بۆ گەشتە ناوخۆییەكان دەستپێدەكات، بە هەوڵی كارگێڕی فڕۆكەخانەكەو وەزارەتی گواستنەوەش لەگەڵ كۆمپانیا جیهانییەكان گەیشتونەتە دانوستانی كۆتایی بۆ پێشوازیكردن لەگەشتە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەكان.