مانگی رابردو عیراق بەبڕی نزیكەی 7 ملیار دۆلار نەوتی فرۆشتوە

4 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
وەزارەتی نەوتی عیراق ئاماری فرۆشتن و داهاتی نەوتی بۆ مانگی ئەیلولی رابردو بڵاوكردەوەو ئاماژەی بەوەكردوە، بەپێی ئاماری كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ) كۆی گشتی هەناردەكردنی نەوتی خاو لە كێڵگەكانی ناوەڕاست و باشوری عیراق گەیشتوەتە 102 ملیۆن و 150 هەزارو 362 بەرمیل.
وەزارەتی نەوتی عیراق باسیلەوەشكردوە، كۆی داهاتی فرۆشتنی نەوت لەمانگی رابردودا 6 ملیارو 962 ملیۆن و 124 هەزار دۆلار بوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group