نەوا-
بە پێی پێشبینییەكانی كەشناسی، كەشوهەوای هەرێمی كوردستان لە ماوەی 48 كاتژمێری داهاتوودا سەقامگیر دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە30-10، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرماش نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
سەبارەت بە سبەینێ هەینیش31-10 كەشناسی ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەی گەرماش نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 31 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 28 پلەی سیلیزی
دهۆك : 27 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 28 پلەی سیلیزی
ئامێدی : 25 پلەی سیلیزی
ئاكرێ : 29 پلەی سیلیزی
كەركووك : 34 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 30 پلەی سیلیزی
سۆران : 27 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 34 پلەی سیلیزی