نەوا-
بەبۆنەی تێپەڕبونی سێ ساڵ بەسەر پێكهێنانی كابینەكەیدا، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو لەبەشێكیدا هاتوە، پابەندبونی خۆیان نوێدەكەنەوە بۆ تەواوكردنی جێبەجێكردنی كارنامەی حكومەت بەپێی ئامانجەكانی كە رێگایەكە دەسەڵاتی یاسادانان پشتیوانیكردوەو خواستەكانی گەل لەسەرانسەری عیراق دابین دەكات.
سودانی جەختیشیكردوەتەوە كە لەماوەی كاركردنیدا سەركەوتنی لە زۆر بوارو لایەندا بەدەستهێناوە بەشێوەیەك كە هاوڵاتیان لەئاستی ئابوری و بژێوی و خزمەتگوزارییە گشتیەكاندا هەستی پێدەكەن، وەك دابەزینی رێژەی هەژاری و بێكاری و سودوەرگرتن لە بوژانەوەی ئابوری بۆ گەیشتن بە ستانداردی زیاتری خۆشگوزەرانی و بەهێزكردنی ئەو ئاشتییە كۆمەڵایەتیەی گەلی عیراق بە پێكهاتەكانیەوە بەبرایەتی تیایدا دەژین.