نەوا-
بەڕیوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بڵاویكردەوە، پاشئەوەی لەلایەن خاوەن پاركی شاری یاری هەڵەبجەوە سكاڵا تۆماركراوە كە پسوڵەی شاری یاری هەڵەبجە كۆپیكراون، توانرا سێ تۆمەتباری نەوجەوان بەبڕیاری دادوەر دەستگیر بكەن كە پسوڵەی كۆپی كراویان پێبوە.
راشیگەیاندوە، هێزەكانیان هەستاون بە دەستبەسەرداگرتنی ئەو كەلوپەلانەی كە لەلایەن لیژنەی ئامادەكردنی فێستیڤاڵ و قائیمقامی هەڵەبجەوە چونەژورەوەی بۆ ناو فێستیڤاڵ قەدەغە كردبو وەك چەقۆ و دەمانچەو ترەقەو یاری ئاگرین.