بەڕێوەبەری فڕۆكەخانی سلێمانی: هەوڵدەدەین زۆرترین گەشت بهێنینە فڕۆكەخانەكە

8 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
رێباز محەمەد بەڕێوبەری گشتی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بە وەكالەت رایگەیاند، دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان توركیا فڕۆكەخانی سلێمانی هەنگاوێكی گرنگە، بە خۆشحاڵیشەوە ئیتر هاووڵاتیانی شاری سلێمانی دەتوانن گەشتەكانیان لە فرۆكەخانەی سلێمانی بۆ توركیا ئەنجامبدەن، هەروەها لە ماوەیەكی نزیكدا گەشتی راستەوخۆ بۆ وڵاتانی ئەوروپا دەستپێدەكاتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، دەستپێكردنەوەی گەشتەكان دەبێتە هۆكارێك بۆ بەرەوپێشبردنی كەرتی گەشتوگوزار و بازرگانی بۆ هەرێمی كوردستان و بەتایبەت بۆ شاری سلێمانی.
رێباز محەمەد ئەوەشی خستەڕوو، لە مانگی 12دا هێڵێكی دیكە بە تێچوویەكی كەمتر گەشتەكانی لە فڕۆكەخانی سلێمانی دەستپێدەكات، هەروەها هەوڵدەدەن زۆرترین گەشت بهێنینە فڕۆكەخانەكە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group